سەردێڕ:

شاژنی بەڕیتانیا یەکێک لە کوڕەکانی لەتەواوی ناونیشانەکانی داماڵی

PM:02:13:14/01/2022

9240 جار خوێندراوەتەوە

شاژنە ئیلیزابێسی دووەم بە بڕیارێک شازادە ئەندرۆی کوڕی لەهەموو ناونیشانە سەربازییەکانی و ئیمتیازاتە شاهانەییەکانی دادەماڵێت بەهۆی داواکارییەکەوە کە لە دادگا لە دژی تۆمارکراوە.


کۆشکی بەکینگهام بڕیاریدا پلەکان و ناونیشانی سەربازی و چاودێری پاشایەتی لە شازادە ئەندروی کوڕی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم وەربگرێتەوە بەهۆی ئەو کەیسە سێکسییەی تۆمەتبارکراوە پێی.

لە راگەیەندراوەکەی کۆشکدا ئەوە هاتووە کە هیچ ئەرکێکی فەرمی جێبەجێ ناکات و وەک هەر کەسێکی ئاسایی پێویستە بەرگری لە خۆی بکات لە دادگا.

ئەمەش لە دوای ئەوەی دێت، ڤیرجینیا گیۆڤری چالاکوانی مافی مرۆڤی ئەمریکی و ئوسترالی داوای یاسایی لە دادگای فیدراڵی مانهاتن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان تۆمار کردووە و شازادە ئەندرو تۆمەتبار دەکات بە دەستدرێژیکردنە سەری پێش نزیکەی ٢٠ ساڵ پێش ئێستا کاتێک ئەو لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بووە.

لەبەرامبەردا، پارێزەرەکانی ئەندرۆ شازادە ئیدانەی ئەوەیان کرد کە شازادەکە دەستدرێژی سێکسی کردبێتە سەر گیۆفێری و تۆمەتەکانی گیۆفری لە دژی شازادەکە بەدرۆدەخاتەوە بەپێی دەربڕینەکانیان.













گەلەری