ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، یەکەم مانگی دەستکردی گیرفانی (PocketQube)ی تورکیا بەناوی Grizu-263A، لەبنکەی ئاسمانیی کهیپ کهناڤراڵ لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکاوە بەسەرکەوتوویی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو مانگە دەستکردە لەلایەن تیمی بۆشایی ئاسمانی کە خوێندکارانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی زۆنگوڵداک بولەنت ئەجەویدیان تێدایە ئامادەکراوە.
باسی لەوەشکردووە، بەئامانجی بەدەستهێنانی توانا سەرەکییەکانی پەیوەندیكردن
درووستیان کردووە و لەرێگەی مووشەکی ئاسمانیی فالکۆن-٩ی سەر بە کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە
رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
هاوکات، مانگە دەستکردەکە ناوی ئەو کرێکارانەی لەسەرە کە لە ٣ی ئاداری ساڵی
١٩٩٢ لە ئاکامی تەقینەوەی کانێک لە پارێزگای زۆنگوڵداک باکووری خۆرئاوای تورکیا گیانیان
لەدەستدا
باس لەوەشدەکرێت، کە پلان وایە
چوار ساڵ و ھەشت مانگ لەنزیکەی ٥٢٥ کیلۆمەتر دووریی لە دەوری زەوی خزمەت پێشکەش
بکات.