سەردێڕ:

ژنێک دوای ٤٠ ساڵ ژیان بە هەژاریی بۆی ئاشکرابوو خاوەنی ٦٤ هەزار دۆلارە

PM:04:40:13/01/2022

16272 جار خوێندراوەتەوە

پەرستارێکی تەمەن ٧٠ ساڵ کە خەڵکی ئەردەنە و بە رەچەڵەک پاکستانییە، ساڵانێك لە هەژاریدا و لە ژورێکی وێراندا دەژیا، تا دواتر بۆی دەرکەوت لە هەژماری بانکییەکەیدا نزیکی ٦٤هەزار دۆلار هەیە.


ئەو پەرستارە ئوردونی پاکستانییە کەناوی "عەزرا خان"ە، ساڵانێك بەر لە ئێستا چووەتە ئوردن بۆئەوەی لەگەڵ هێزی سەربازی پاکستانیدا کار بکات، دوای ئەوەی هێزی پاکستانی گەڕانەوە، ئەم پەرستارە لەوێ ماوەتەوە و ژیانی هەژاری دەستی پێکردوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئوردونی، ئەو ژنە کە ناوی عەزرایە، لە تەمەنی ١٩ ساڵییەوە لە ئوردن کاری کردووە و بۆماوەی ١٧ ساڵ لە وەزارەتی تەندروستی بەردەوام بووە، دواتر ئەو شارەی بەجێهێشتووە و بووەتە یاریدەدەری ئەو ژنانەی کە منداڵیان دەبێت، بەڵام ژیانی قورس بووە و لە هەژاریدا ژیاوە.

ماوەی ١٦ ساڵە لە شاری مەفرەق لە ژورێكدا دەژی کە حەمامەکە لەناوخۆیدایە، چەند جارێك لەلایەن خێرخوازانەوە هاوکاری کراوە، بەبێ ئەوەی بزانێت بڕە پارەیەکی زۆر لە هەژمارە بانکییەکەیدا هەیە.

ئەم ژنە چەندین جار داوای هاوکاری کردووە تا گەیشتووە بە یاریدەدەری پارێزگای مەفرەق، ئەویش دوای ئەوەی گوێی لە چیرۆکەکەی گرتووە هاوکاری کردووە تا بگات بەو بڕە پارە گەورەیەی هەیەتی و دركی پێنەکردووە، چونکە حکومەتی ئوردونی مافی هاوڵاتییەکانی دەپارێزێت هەرچەندە ئەگەر خاوەنەکەی درەنگ بکەوێت لە وەرگرتنی ئەو مافەی.

عەزرا وتوویەتی، بە هاوکاری کاربەدەستانی ئوردن چووە بۆ بانک تا هەژمارەکەی بکاتەوە، لەوێ داوای لێکراوە ئیمزا بکات بۆ کردنەوەی ئەو هەژمارەی کە پێشتر بەکاری خستووە، لەو کاتەشدا هەمان ئیمزای کردووە کە ٤٠ ساڵ بەر لە ئێستا کردوویەتی و بە زمانی ئینگلیزی بووە و هەڵەی لە نوسینی ئیمزاکەدا نەکردوە.

بەرپرسانی ئورد پەیوەندییان بە رێکخراوی گشتی بۆ گرەنتی کۆمەڵایەتی کردووە، ئەوانیش وتوویانە کە مانگانە بڕێك پارە چووەتە سەر هەژمارە بانکییەکەی، بەڵام هیچ کاتێك ئەو هەژمارە نەکراوەتەوە و جوڵەیەکی ماددی تێدا نەبووە، چونکە ئەو ژنە دركی بەبوونی ئەو بڕە پارەیە نەکردووە هەرچەندە لە هەژاریدا بووە.

لە ئێستاشدا عەزرا خاوەنی ٦٤ هەزار دۆلارە و دوای ساڵانێك لە نەهامەتی و هەژاری.

پەرستارێکی تەمەن ٧٠ ساڵ کە ئوردونیی بە ئەسڵ پاکستانییە، ساڵانێك لە هەژاریدا و لە ژورێکی وێراندا دەژیا، تا دواتر بۆی دەرکەوت لە هەژماری بانکییەکەیدا نزیکی ٦٤هەزار دینار هەیە.












گەلەری