سەردێڕ:

موچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە بودجەی ٢٠٢١ چەند بووە؟

AM:11:02:13/01/2022

14256 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی ئابوریناسانی عێراق رایگەیاند، بڕی ٣٤٤ ملیار و ٩٥٦ ملیۆن دینار لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بۆ موچەی هەر سێ سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان و سەرۆکایەی ئەنجومەنی وەزیران خەرجکراوە.


عەدی عەلەوەی سەرۆکی هاوپەیمانی ئابوریناسانی عێراق بە رۆژنامەی فەرمی سەباحی راگەیاند، لە بودجەی ٢٠٢١دا بڕی ٣٥ ملیار و ٦٣٩ ملیۆن دینار موچەی سەرۆکایەتی کۆمار و ٢٢٨ ملیار و ١٤١ ملیۆن دینار موچەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و ٨١ ملیار و ١٧٦ ملیۆن دینار موچەی ئەمیندارێتی گشتی و نوسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی کارمەندانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە پێنج هەزار و ٩٢٦ کارمەندن و موچەی هەر کارمەندێکیان مانگانە نزیکەی دەکاتە چوار ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دینارە.

سەرۆکی هاوپەیمانی ئابوریناسانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆی موچەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە دەکاتە زیاتر لە ٣٤٤ ملیار دینار لە مانگێکدا.

لەلایەن خۆیەوە، عەلی تەمیمی ئابوریناسی عێراقی بە رۆژنامەی فەرمی سەباحی راگەیاند، خانەنشینکردنی ئنەندامانی پێشووی پەرلەمان کارێکی نایاساییە و پێچەوانەی یاسایە.

ئاشکراشی کرد، هەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە ١٣ی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق "پەرلەمان"، رێگەیدا بە خەرجکردنی موچەی پەرلەمانتارەکان کە پێچەوانەی یاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ی خانەنشینی هەموارکراو بوو، بەڵام دادگای باڵای فیدڕاڵی یاساکەی بە بڕیاری ٨٦ی ساڵی ٢٠١٨ هەڵوەشاندەوە، چونکە پێچەوانەی دەستوربوو.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەندامانی پەرلەمان هاوشێوەی فەرمانبەرانی ئاسایی دیکە نابێت تەمەنی لە ٥٠ سال کەمتربێت و ساڵانی خزمەتکردنی لە ١٥ ساڵ کەمتر نەبێت ئەوکات دەتوانرێت خانەنشین بکرێت، پێویستە هەموو لایەکیش پابەندی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی بن.













گەلەری