لە سعودیە کردنەوەی یەکەم هۆتێلی پێنج ئەستێرەیی کە خزمەت پێشکەشی حوشتر دەکات راگەیەنرا.
لە ھەژماری یانەی حوشتری سعودی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، گرتەی ڤیدیۆی ناساندنی هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیی کە خزمەتگوزاریی پێشکەشی حوشترەکان دەکات بڵاوکرایەوە.
لە گرتە ڤیدیۆکەدا ئەوە راگەیەنراوە، کە ئەوە یەکەم هۆتێلی
لەم جۆرەیە لە جیھان و ١٢٠ ژوور لەخۆدەگرێت و لە رێگەی ٥٠ کارمەندەوە پاراستن،
پاکوخاوێنی و خزمەتی حوشترەکان دەکرێت.
ئەوەش ئاشکرا کراوە، کە لە هۆتێلەکەدا شیری گەرم، ژەمی
خواردنی تایبەت و خزمەتگوزاریی ژوور پێشکەشی حوشترەکان دەکرێت و جگە لەوە خزمەتگوزاریی
تایبەتی وەکو جوانکاریش بۆ حوشترەکان دەکەن.
لە ڤیدیۆییەکەدا ئەوەشی راگەیەنراوە، کە نرخی شەوێک مانەوە
لەو هۆتێلە ٤٠٠ ریالی سعودی (نزیکەی ١٠٧ دۆلار) دەبێت.
یانەی حوشتری سعودی کە ساڵی ٢٠١٧ بە مەرسوومێکی شاھانە
دامەزراوە، لەژێر چاودێری محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە چالاکییەکانی ئەنجام
دەدات.