سەردێڕ:

ریزبەندی پاسپۆڕتی وڵاتانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠٢٢

PM:03:58:12/01/2022

12404 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ھێنلی ئاند پاتنەرس یەکەم راپۆرتی خۆی لەبارەی پۆلێنکردنی پاسپۆرتی وڵاتانی جیھانەوە بڵاوکردەوە، تیایدا عێراق لە ریزبەندی ١١٠ ھەمین وڵاتانی جیھاندایە.


کۆمپانیای Henley & Partnersی کۆمپانیای تایبەت بەڕاوێژکاری پاسپۆڕت و مافی مانەوە لە وڵاتاندا یەکەم راپۆرت لەساڵی ٢٠٢٢دا بڵاوکردووەتەوە و تیایدا جیاوازییەکی زۆر ھەیە لەنێوان بەشی باشور و باکوری زەویدا بەھۆکاری ئازادی گەشتکردن.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەھێزترین پاسپۆرتەکان لەسەر ئاستی جیھان بەگوێرەی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ گواسنتەوەی ئاسمانی بریتین لە  وڵاتانی سەنگافورە و ژاپۆن، بەھۆی ئەوەی ھاوڵاتییان و ھەڵگرانی پاسپۆرتی ئەو دوو وڵاتە دەتوانن گەشت بۆ ١٩٢ وڵات بەبێ وەرگرتنی ڤیزەی پێشوەخت بکەن.
ھەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، ھەر یەک لە وڵاتانی کۆریای باشور و ئەڵمانیا بە پلەی دووەم دێن و جیاوازییان  ١٩٠خاڵە،  ھەروەھا، وڵاتانی فینلەندا و ئیتاڵیا و لوکسەمبۆرگ و ئیسپانیا بە ١٩٨ خاڵ لە پلەی سێیەمدان.
لەبەرامبەریشدا ئەفغانستان بە خاوەنی خراپترین پاسپۆرت تۆمارکراوە بەھۆی ئەوەی پێویستی بە وەرگرتنی ڤیزەیە بۆ زۆرینەی وڵاتەکان تەنھا ٢٦ وڵات نەبێت لە جیھاندا.
ھاوکات چەند وڵاتێکی عەرەبی لە خراپترین وڵاتاندان و ئەوانیش عێڕاق لە ریزبەندی ١١٠ پلەی جیھان و سوریا ١٠٩ و یەمەن ١٠٧ و سۆماڵ ١٠٦ و فەڵەستین ١٠٥ لە دێن  کۆی ١٩٩ وڵات.












گەلەری