سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

PM:12:01:12/01/2022

2620 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەھای دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە جێگیری مایەوە.


هاوکات دۆلار بەرامبەر تمەن، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٥٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھای تمەن بەجێگیری مایەوە.

ھاوکات، ھەزار و ٢٨٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار بەمەش تا رادەیەک لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار جێگیرە.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری