سەردێڕ:

پاسێک بە سەرنشینەکانییەوە کەوتە رووباری نیلەوە

PM:11:54:11/01/2022

4144 جار خوێندراوەتەوە

داواکاری گشتی میسر دەڵێت، پاسێکی گواستنەوە بە ٢٤ سەرنشینەوە کەوتووەتە ناو رووباری نیلەوە و تا ئێستا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤ کەسیان رزگارکراون و هەشت کەسیش بێسەروشوێنن.


داواکاری گشتی میسر رایگەیاند، پەڕەی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە لەبارەی نقومبوونی پاسێکی گواستنەوەوە لە رووباری نیلدا لە گوندی قەتای ناوچەی قەناتیر.

داواکاری گشتی میسر ئاماژەی بەوەشکردووە، پاسەکە ٢٤ سەرنشینی تێدا بووە و لە ناویشیاندا منداڵ و هەرزەکار بوونیان هەبووە کە جوتیار بوون و لە کێڵگەیەک کارییان کردووە و پاش ئەوەی شۆفێرەکە بە رێگەیەکی هەڵەدا رۆشتووە کە رێگەپێنەدراو بووە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسیش بێسەروشوێنن و تا ئێستا گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە و ١٤ کەسیان رزگارکراون.

هاوکات، تیمێکی داواکاری گشتی بۆ بینینی شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکردن لە بابەتەکە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و داواکاری گشتیش بۆ بیستنی شایەتییەکەیان بانگی رزگاربووانی کرد.













گەلەری