سەردێڕ:

موقتەدا سەدر: بەردەوامین لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی

PM:11:16:11/01/2022

8504 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر رایگەیاند، بەردەوامن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی و دەرگاشیان کراوەیە بە رووی ئەو کەسانەی کە لەئاست گومانی باشی ئەواندان.


موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، رێگە بە هیچ لایەنێک نادەن دەسترێژی بکاتە سەر هاوبەشەکانیان یاخود ئاسایشی گشتی.

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی داهاتوو حکومەتی یاسا دەبێت و هیچ رێگایەک نییە بۆ سەرپێچیکاران جا هەرکەسێک بن.

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی ١٠ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە کە دەبێت تاکو هەشتى مانگى داهاتوو هەڵببژێردرێت و بەپێی دەستوریش سەرۆک کۆماری نوێ گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.













گەلەری