سەردێڕ:

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

AM:10:23:11/01/2022

19280 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٨ دۆلار و ١٦ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٨ ھەزار و ١٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەمجۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٤ ھەزار دینارە.

لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.













گەلەری