دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بەهاکەی بەڕێژەی ٥،١٠٪ دابەزی و و بەوجۆرەش نرخی یەک بیتکۆین بۆ خوار ٤٠ هەزار دۆلار دابەزی، ئەمەش یەکەمجارە لە مانگی ئەیلولی رابردووەوە بەم شێوەیە دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەوجۆرەش یەک دراوی بیتکۆین بە ٣٩ هەزار و ٩٣٩ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
نرخی یەک دراوی بتکۆین بە ٦٩ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات، نرخ و بەهای بتکۆین کاریگەری لەسەر (کریپتۆکۆڕێنس)
دراوە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە دادەنێت و نرخ و بەهەیان لە هەڵکشان و داکشاندایە بەهۆی
گۆڕانکارییەکانی نرخی بیتکۆینەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی سەرهەرڵدانی خۆپیشاندان
و گرژی و ئاڵۆزییەکانی کازاخستانەوە و داخستنی تۆڕەکانی ئینتەرنێت لە وڵاتەکەدا،
گورزێکی توندی لەوکەسانەدا کە سەرقاڵی بەرهەمهێنان و پاراستنی دراوە ئەلیکترۆنییەکانن
و کاریگەری لەسەر نرخەکەی دروستکرد، بەهۆی ئەوەی کازاخستان دووەم گەورەترین ناوەندی
بەرهەمهێنان و پاراستنی بیتکۆینە لەجیهاندا.