وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند، دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ سعودیه له عێراق به‌رده‌وام ده‌بن، دەشڵێت، لە بەرەو پێشچوونەکانی دانوستانەکانی ڤییەننا رازی نین.
سەعید خه‌تیبزاده وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌نووسیدا له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی ئێران و سعودیه و دانوستانه‌كان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه قسەی کرد.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی
كه دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ سعودیه بۆ گه‌ڕی داهاتوو له‌ئارادایه باسی
لەوەکرد، "دانوستانەکان بەردەوام دەبیت و عێراق میوانداری دانوستانه‌كان ده‌كات."
لە رۆژی ٤ی ئەم مانگەشدا، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند،
"لە ئەگەری نەمانی مەترسییەکانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، ئەوا عەرەبەکان
دەستی برایەتی بۆ ئێران درێژ دەکەن."
سەعید خه‌تیبزاده له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی ڤیهننایشهوه
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئەوەی خستەڕوو، "هیچ شتێكی ده‌ستكردمان قبوڵ
نییه و له به‌ره‌و پێشچوونی دانوستانه‌كانیش رازی نین."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لایه‌نی به‌رامبه‌ر له حه‌وت
گه‌ڕدا، كاتێكی زۆریان كوشت و دواتر رازی بوون دانوستان بكه‌ن له‌سه‌ر پێشنیازه‌كانی
ئێران."
له‌باره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی تاڵیبانیشهوه بۆ تاران
كه له‌گه‌ڵ ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبوونه‌وه وتی،
"كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار و ئه‌رێنی بوو، به‌ڵام له خاڵێكدا نین به فه‌رمی
دان به تاڵیباندا بنێین."