سەردێڕ:

نرخی دۆلار گەیشتە چەند؟

PM:04:35:10/01/2022

19144 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەھای دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی دابەزی.


دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٧٢٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھای تمەن بەرزبووەوە.

ھاوکات، ھەزار و ٣٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەھای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری