سەردێڕ:

دوایین گۆڕانکاری لەبارەی دۆخی کازاخستانەوە

PM:12:53:10/01/2022

3676 جار خوێندراوەتەوە

خۆپیشاندانەکان لە کازاخستان بەردەوامی هەیە و ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوەکانی کازاخستاندا دەستگیرکراون، گەیشتە حەوت هەزار و ٩٣٩ کەس.


لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی کازاخستانەوە بڵاوکراوەتەوە، زانیارییەکان لەبارەی دەستگیرکراوانی ئۆپەراسیۆنەکان کە لەو وڵاتە درێژەی هەیە نوێ کراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ١٠ی کانوونی دووەم لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٩٣٩ کەس.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لە دوو بازاڕی شاری ئالماتی-دا، ٢٠٧ کەس دەستگیرکراون و دەست بەسەر پێنج ئۆتۆمبێلی دزراو، ژمارەیەک کۆمپیوتەر، ئامێری موزیک و شتی دزراوی دیکەدا گیراوە.

لەلایەکی دیکەوە، لیژنەی ئەمنی نەتەوەیی کازاخستان ئاماژەی بەوەکرد، لە رووداوەکاندا دوو گرووپ لە چالاکی خراون کە لە رۆژانی ٤-٨ی کانوونی دووەمدا هەوڵیانداوە بۆ تێکدانی شیرازەی گشتیی لە شارەکەدا و لەو شوێنانەی ماونەتەوە دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و کتێبی ئایینیدا گیراوە.













گەلەری