سەردێڕ:

سەدر: ئەمە یەکەم مژدەی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانییە

PM:11:59:09/01/2022

10328 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر پاش دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکانی رایگەیاند، ئەمە یەکەم مژدەی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانییە.


موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا باسی لەوەکرد، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات و دەڵێت، "لە پێناو بنیاتنانی عێراقێکی سەربەخۆ و ئازاد، بە بێ پیادەکردنی تائیفیەت و رەچەڵەک و گەندەڵی."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەو هیوایەی لە ڕێگەیەوە حکومەتێكی نیشتیمانی دەستپاک و خزمەتگوزار بەرهەمبێهت، کە پارێزگاری لە کەرامەتی گەلەکەی دەکات و هەوڵدەدات لەپێناو چاکسازیی کارا و راستدا."

سەدر دەڵێت، "دوعا دەکەین کە تەواوی کوتلە سیاسییەکان لە پەرلەمان و حکومەتدا لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەدا بن، چونکە ئەوان لەبەردەم رێچکەیەکی قورسدان کە پشت بە خودا مێژوو بە سەرکەوتنیان لە بەردەم گەلەکەیاندا دەینەخشێنێت"، دەشڵێت، "بەو هیوایەی هەڵەکانی رابردووی تاڵ دووبارە نەکەنەوە."

ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا محەمەد حەلبوسی بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە و هەردوو جێگرەکەی دیاریکران.













گەلەری