سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزیدا جێگیر بووە

AM:08:22:29/07/2021

4612 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٤ دۆلار و ٩٦ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ بە جێگیری ماوەتەوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٧٢ دۆلار.

رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.













گەلەری