سەردێڕ:

سوننەکان داوای سەرۆکایەتی پەرلەمان و شەش وەزارەت دەکەن کەدوانیانیان سەروەرین

AM:09:25:09/01/2022

4804 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی سیاسی نزیک لە سوننەکان ئاشکرای کرد، سوننەکان دەچنە پەرلەمان و داوای پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و شەش وەزارەت دەکەن کە دوانیان وەزارەتی سەروەری "سیادی"ن.


ماڵپەڕی سەوتوڵعیراق لە زاری چاوگێکی نزیک لە سوننەکانی عێراقەوە بڵاویکردەوە، سوننەکان ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان دەبن و داوای پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، داوای شەش وەزارەتی دیکەش دەکەن کە دوانیان سەروەرین و چوارەکەی دیکە خزمەتگوزارین.

رۆژی ٣ی کانونی دووەم مشعان جبوری رایگەیاند، هەردوو هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر و هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی گەیشتوونەتە رێکەوتن و لەسەر یەک کاندید رێکەوتوون بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

دوێنێ شەممە، هەردوو هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی سوننەکان و خەمیس خەنجەر کرایە سەرۆکی هاوپیمانییەکە.

هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، تەقەدوم و عەزم رێککەوتن لەسەر کاندیدکردنی محەمەد حەلبوسی بۆ سەرۆکی پەرلەمان کە بەپێی عورفێک لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە ئەم پۆستە لای سوننەکانە.

ئەم رێککەوتنەی سوننەکان لەکاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بەپێی ئەنجامەکانی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەمی رابردووی پەرلەمانی عێراق، هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی ٣٧ کورسی و هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر ١٤ کورسییان لە کۆی ٣٢٩ کورسی بەدەستهێناوە.













گەلەری