سەردێڕ:

خواردنە خێراکان چی بەسەر جەستەدا دەهێنن؟

PM:07:38:08/01/2022

4148 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر خواردنی خێرا بەتەواوی چووە ناو ژەمەخۆراکییەکانتەوە و بە بەردەوامی خواردت ئەوا بەشێوەیەکی راستەوخۆ کار لە تەندروستیت دەکات، ژەمی ناتەندروستی مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی، شێرپەنجە، نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم، نەخۆشییەکانی دڵ و جۆرەکانی دیکەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد دەکات.


بەپێی ماڵپەڕی "کلیڤلاند کلینک" ئەو شتانەی کە بەسەر جەستەدا دێن دوای خواردنی خۆراکی خێرا، ئەمانەن:

فشاری خوێن بەرز دەکەنەوە:

بەهۆی زۆری سۆدیۆم لە خواردنی خێرادا، فشاری خوێن بەشێوەیەکی نائاسایی بەرز دەبێتەوە.

بۆیە باشترە لە ١،٥٠٠ میلیگرام خوێ زیاتر بەکارنەهێنرێت.

تووشی ئاوساویت دەکات:

بەهۆی بڕی چەوری زۆر، خوێی زۆر، کاربۆهایدراتی زۆر، ئەمانە هۆکارن بۆ ئەوەی هەست بە ئاوساوی بکەیت.

کۆلیسترۆڵی خوێن بەرزدەکەنەوە

بەهۆی هەبوون رۆنی زۆر تیایاندا و چەوری خەست تیایاندا، مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکەن.

هەندێک لە زیانەکانی تر خواردنی خێرا بەسەر جەستەدا دەیهێنن ئەمانە دەگرێتەوە:

کێشە بۆ هەرس دروستدەکات

کێش زیاد دەکات

وزە دەهێنێتەوە خوارەوە

کار لە دەروونت دەکات













گەلەری