سەردێڕ:

ئەفسەرێکی ئەمریکی کە بەشداری شەڕی عێراقی کردووە پۆستێکی باڵای پێدەدرێت

PM:05:09:08/01/2022

6072 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، مایکڵ ئێریک کوریلا بە فەرمی بۆ پۆستی فەرماندەی ھێزە ناوەندییەکانی ئەمریکا دیاریکراوە، کە پێشتر بەشداری شەڕی عێراقی کردووە.


بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، جۆ بایدن بڕیاریداوە کوریلا بۆ پۆستی لیوا بەرز بکرێتەوە و ببێتە کاندیدی فەرماندەیی هێزە ناوەندییەکان.

لە ئێستادا کوریلا فەرماندەی بنکەی ئاسمانی ١٨ی کارۆلینای باکورە و لە رابردووشدا بەشداری شەڕی عێراقی کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە موسڵ بریندار بووە.

ناوبراو لە ساڵانی ٢٠٠٤- ٢٠١٤ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرکی جۆراوجۆری لە ئەستۆ گرتووە و لە قۆناغی سەرۆکایەتی باراک ئۆبامادا فەرماندەی هێزی تایبەت بووە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق و ئەفغانستان.

بايدن يرشح جنرالا جديدا لتولي منصب القائد العام للقيادة المركزية الأمريكية - RT Arabic













گەلەری