سەردێڕ:

عێراق بە بڕی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار کاڵای ئێرانی ھاوردە کردووە

PM:03:16:08/01/2022

2708 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری نوسینگەی کاروباری عەرەبی و ئەفریقی لە رێکخراوی بازرگانی ئێرانی رایگەیاند، عێراق پلەی یەکەمی گرتووە لە ھاوردە کردنی کاڵای ئێرانی لەناو وڵاتانی دروسێدا. دەشڵێت، "لەسەر ئاستی جیھانی دوای چین دووەم وڵاتە".


ئەمڕۆ شەممە، فەرزاد بیلتن بەڕێوەبەری نوسینگەی کاروباری عەرەبی و ئەفریقی لە رێکخراوی بازرگانی ئێرانی بە ئاژانسی ھەواڵی فارس نیوزی وڵاتەکەی راگەیاند، عیراق بەڕێژەی ١٩.٣٪ ھەناردەی ئێرانی کڕیوە.
دەشڵێت، لە نۆمانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا و لە رێکەوتی ٢٠ی ئادار تا ٢٠ کانونی یەکەمی ٢٠٢١ بە بەھای شەش ملیار و ٧٨٠ ملیۆن دۆلار لە کۆی  ٣٥ ملیار و ١٤٤ ملیۆن دۆلار کاڵای ئێرانی ھاوردە کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، تورکیا بە پلەی سێیەم دێت و ئیماراتیش بە بڕی سێ ملیار و ٤٣٤ ملیۆن دۆلار کە دەکاتە ٩.٨٪ کۆی ھەناردەکانی ئێران، ھاوردەی وڵاتەکەی کردووە.












گەلەری