سەردێڕ:

ئەو ملیاردێرە ژاپۆنییەی لە بۆشاییەوە گەڕاوەتەوە: نرخاندنێکی زیاترم بۆ زەوی هەیە

AM:09:02:08/01/2022

7124 جار خوێندراوەتەوە

یۆساکو مایزاوا ئەو ملیاردێرە ژاپۆنییەی گەشتێکی بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامدا و دوای بەسەربردنی ١٢ رۆژ لە گەشتەکەیدا، لە ٢٠ی مانگی رابردوو گەڕایەوە سەر زەوی. دەشڵێت، "گەشتەکەی وای لێکردووە زیاتر هەست بەوە بکات پێویستە زەوی بەرزبنرخێندرێت".


یۆساکۆ مایزاوا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی لە شاری تۆکیۆ رایگەیاند، "گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان کەمتر ترسی بۆ دروست کردووم وەک لە سەرکەوتنی یاری سکەی مردن و وای لێکردووم زیاتر نرخی زەوی بزانم".

باسی لەوەشکرد، کاتێک گەشت دەکەیت بەرەو بۆشایی نرخی زەوی دەزانیت و سوپاسگوزار دەبیت بەوەی با هەیە لەسەر زەوی و بۆنی شتەکان بوونیان هەیە و وەرزەکان دەبینیت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە گەشتەکەیدا بەدەوری مانگدا سوڕاوەتەوە و لە نزیکەوە توانیویەتی مەلە بکات لە نەبوونی هێزی کێشکردن لە ترێنجی ماریانادا.

یۆساکۆ مایزاوا دەشڵێت، "تەماشاکردنی زەوی لە بۆشاییەوە سەد هێندەی ئەوە جوانترە کە لە وێنەکاندا دەیان بینین".

ئەمەش لە کاتیکدایە، لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ بۆشایی ئاسمان، یۆساکو مایزاوا ملیاردێری ژاپۆنی، چەندین ڤیدیۆی خۆی پۆست دەکرد لەبارەی چۆنیەتی ژیانی لە بۆشایی ئاسمان و دابەزینی کێشی جەستەی و کێشەی لە کاتی خەوتندا.

گەشتەکەی یۆساکو مایزاوا بەشێک بووە لە پلانەکەی ئیلیەن مەسک بۆ ئەنجامدانی گەشتێک بە چواردەوری مانگدا لە ساڵی ٢٠٢٣دا و یەکەم سەرنشینی تایبەتی گەشتەکەیە کە بڕیار وایە ئەنجام بدرێت بۆ بۆشایی ئاسمان.













گەلەری