سەردێڕ:

ترەمپ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی دروستدەکات

PM:11:52:07/01/2022

5880 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ بریاریداوە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی دروستبکات بە ناوی "تروس سۆشیاڵ" کە لە ٢١ی شوباتی ئەمساڵدا کارا دەبێت.


نوسینگەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەت بە ترەمپیان راگەیاند، بە ناوی "تروس سۆشیاڵ" کە بریارە لە ٢١ی شوباتدا کاراببێت.

بەگوێرەی ئەو ریکلامەی بۆ ئەپڵیکەیشنەکەی ترامپ کراوە ئامرازەکانی ئەپڵیکەیشنەکە هاوشێوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەبێت.

ترەمپ بڕیاری دروستکردنی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بەخۆیدا پاش ئەوەی پێگەکانی لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتەر و یوتوب راگیران لە ساڵێ ٢٠٢٠دا، بە تۆمەتی هاندانی لایەنگرانی بۆ هێرشکردنە سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵی وڵاتەکە وەک هەوڵێکی بۆ وەستاندنی کۆنگرێس لەسەر پەسەندکردنی بردنەوەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا.

لەو بارەوە، ترەمپ وتی، "بڕیاری دروستکردنی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەی تایبەت بە خۆممدا تاوەکو رووبەرووی ستەمی زلهێزەکانی تەکنەلۆژیا ببمەوە."

پێش راگرتنی پێگەکانی، ترەمپ نزیکەی ٨٩ ملیۆن فۆڵۆوەرسی هەبوو لە تویتەر و ٣٥ ملیۆن لە فەریسبووک و ٢٤ ملیۆن لە ئینستاگرام.

ترەمپ زیاتر پەنای بۆ تویتەر دەبرد تا بۆچوونە سیاسییەکانی بگەیەنێت.













گەلەری