ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە کازاخستان دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش روسیا هێزی سەربازی بۆ وڵاتەکە ناردووە، سەرۆکی کازاخستانیش "سوپاسی" سەرۆکی روسیا دەکات بۆ یارمەتیدانیان لە رووداوەکانی ئەم دووایانەی وڵاتەکەیدا، بەگوێرەی وتەی پۆلیسیش، بە دەیان خۆپیشاندەر کوژراون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە رەوانەکردنی فڕۆکەی سەربازی بۆ کازاخستان؛ لە ئێستاشدا دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازیان رەوانەی وڵاتەکە کردووە و یەکەکانی هێزەکانی پاراستنی ئاشتی دەگوازنەوە بۆ کازاخستان.
ئاماژەی بەوەشداوە، فرۆکەکانی گواستنەوە فرۆکەخانەکانی
ناوچەکانی مۆسکۆ، ئیڤانۆڤۆ و ئۆلیانۆفسک بەکاردەهێنن و یەکەکانی پاراستنی ئاشتی بڵاوەیان
پێکراوە لە کازاخستاندا، ئەوەش هاتووە، روسیا بەردەوامە لە ناردنی هێزەکانی خۆی بەرەو
ئەو وڵاتە و دەستیگرتووە بەسەر فرۆکەخانەی شاری ئەلماتیدا.
بڕیارە ئەو هێزانەی کازاخستان ماوەی چەندین هەفتە بمێننەوە، وەک میدیاکانیش باسی دەکەن، مافی ئەوەیان پێدراوە چەک لە دژی خۆپیشاندەران بەکاربهێنن.
شاری ئەلماتی؛ دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی کازاخستان، بەهۆی
ئەوەی گەورەترین شاری وڵاتەکەیە، بە پایتەختی ئابورییەکەی دادەنرێت و گرنگییەکی گەورەی
هەیە.
پۆلیسی شاری ئەلماتی رایگەیاند، ١٨ ئەندامی
هێزە ئەمنییەکان کوژراون لە رووبەڕووبوونەوەکاندا و زیاتر لە ٧٠٠ پۆلیسیش بریندار
بوون.
بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵییەکان، زیاتر لە هەزار کەس برینداربوون
لە شەڕەکاندا و زیاتر لە دوو هەزار کەس دەستگیرکراون لە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە.
لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ، قاسم جومارات سەرۆکی
کازاخستان "فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان کردووە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە
گروپە چەکدارەکان گولـلەرێژ بکەن."
لە ئێستادا باری لە ناکاو لە وڵاتەکەدا راگەیاندراوە و
سەرۆکی وڵاتەکەش دەڵێت، "لەگەڵ باشبوون و کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە باری
لەناکار لادەبرێت."
هاوکات، سوپاسی سەرۆکی وڵاتانی ئەندامی سەر بە رێکخراوی
ئەنجومەنی ئاسایش کرد، بۆ پشتگیرییان لە دۆخەکە و ناردنی هێز بۆیان و
لەناویشیاندا باسی روسیای بە تایبەت کرد.
ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە کازاخستان
دژی بەرزبوونەوەی نرخی گاز و خراپی خزموتگوزارییەکان و گەندەڵی و ناڕەزایەتی لە حکومەتی
وڵاتەکە دەستی پێکردووە و بەهۆیەوە رووبەڕووبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و
هاوڵاتیاندا دروستبووە و کوژراو و بریندار هەیە.
خۆپیشاندانەکان بههۆی گرانكردنی نرخی
سوتهمهنی و خراپی رهوشی ئابوری له ٢ی كانوونی یهكهم دهستیان پێكرد، پێكدادان
لهنێوان هێزه ئهمنییهكان و خۆپیشاندهران رووی دا. بهم هۆیهوه ژمارهیهك ئۆتۆمبێلی
پۆلیس و سهرباز ئاگریان تێبهردرا و خۆپیشاندهران چوونه ناو دامودهزگاكانی دهوڵهت.
قاسم جۆمهرت تۆكایێڤ سهرۆکی كازاخستان دهستلهكاركێشانهوهی
كابینهی حكومهتی پهسهند كرد كه لهلایهن خۆپیشاندهرانهوه به بهرپرسیاری
ئهو بارودۆخه دهزاندرێت و بههۆی تهشهنهسهندنی خۆپیشاندانهكانیش ناوبراو
باری نائاسایی له كازاخستان راگهیاند.