AM:08:04:07/01/2022
3020 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٢ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوت دوو دۆلار و ٨٢ سەنت بەرزبووەتەوە.
ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٠ دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار
بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."