سەردێڕ:

سبەینێ دوو چالاکوانى دیکەى بادینان لە هەولێر دادگایی دەکرێن

PM:08:21:28/07/2021

5176 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە دادگای هەولێر بەئێن ئاڕ تی راگەیاند، دواى سزادانیان بە شەش ساڵ سبەینێ بۆ جارێکى دیکە دوو لە چالاکوانی بادینان دادگایی دەکرێن.


ئومێد چۆمانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە هەریەکە لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووس لە دادگای هەولێر دادگایی دەکرێن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووس جارێکى دیکە لە دادگای هەولێر لەسەر دۆسیەیەکى دیکە دادگایی دەکرێت.

باسى لەوەشکرد، بڕیارە بۆ جارى یەکەم و دواى ساڵێک زیندانیی بەدەل بەرواریی دادگایی بکرێت.

راشیگەیاند، بڕیارە سبەینێ کەسوکارى هەردوو زیندانیکراوەکە لەکاتى دادگاییکردنیان ئامادەبن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەو دوو چالاکوانە لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیرکران و دواتریش، لەلایەن دادگای دهۆکەوە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و رێکخستنی خۆپیشاندان بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەو دوو چالاکوانە لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیرکران و دواتریش، لەلایەن دادگای دهۆکەوە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و رێکخستنی خۆپیشاندان  بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا.

سەرباری رەخنە و داواکارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادکردنیان، لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا، سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری بۆ پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان پەسەندكرد و سزای شەش ساڵ زیندانيكردنیان بەسەردا درا .

ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە، ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوانێکی مەدەنی لە بادینان دەستبەسەرکراون و لە شوباتی ئەمساڵیشدا، دادگای تاوانەکانی هەولێر پێنجیانی دادگاییکرد و سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ هەریەک لەوان دەرکرد.













گەلەری