سەردێڕ:

دوای کازاخستان؛ لەم وڵاتەش بەهۆی خۆپیشاندانەوە هێڵەکانی ئینتەرنێت راگیران

PM:09:14:06/01/2022

2952 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکانی سۆدان ئامادەکاری دەکەن بۆ روبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندانەکان، خزمەتگوزاری هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندی لەتەواوی سۆدان راگیران.


ئاژانسە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن دەرنگانی شەوی رابردوو لە خەرتومی پایتەختی سودان هێزیکی زۆری ئەمنی بڵاوەیان پێکراوە دوای ئەوەی زانیارییان هەبووە لەبارەی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی بەرفراوان لەمڕۆدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، خزمەتگوزاری هێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە تەواوی وڵاتەکەدا پەکخراوە پێش دەستپێکی خۆپیشاندانەکان و زۆرێک لە شەقامە سەرەکییەکانی شاری خەرتووم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیراون.

هێزە سیاسییەکان لەنویاندا کۆمەڵەی پیشەگەرانی سودان کە بە کۆمیتەی بەرهەڵستی ناسراون داوای خۆپیشاندانی ملیۆنیان کردبوو لە خەرتومی پایتەخت لەمڕۆدا بۆ داواکردنی حوکمی مەدەنی لە وڵاتەکەدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە دوێنێوە خۆپیشاندان لە کازاخستان دەستی پێکردووە و روبەڕووبوونەوەی توندر لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا روویداوە و ئەمڕۆ، پۆلیسی کازاخستان بڵاویکردەوە کە ١٣ پۆلیس کۆژراون و ٣٥٣ی دیکەش بریندارن لە شاری ئەلماتا و تا ئێستا رووبەڕووبوونەوەکان بەردەوامییان هەیە.













گەلەری