PM:09:04:06/01/2022
6888 جار خوێندراوەتەوە
میلانیا ترەمپ بڕیاری فرۆشتنی بەشێک لە کەلوپەلەکانی دەدات کە نرخیان لە زیادکردنی ئاشکرادا لە ٢٥٠ هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات و دەیەوێت بەشێکی قازانجەکەشی بۆ خزمەتی دایەنگەکان دابین بکات.
نووسینگەی میلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی ساڵیادی سەردانی ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بۆ کۆشکی سپی لە ساڵی ٢٠١٨دا، میلانیا خۆشحاڵە بە فرۆشتنی کەلوپەلەکانی، کە لەناویاندا، چەند کەلوپەلێکی "ناوازە"ی داناوە.
لەو کەلوپەلانەش، تابلۆیەکی ئاویی مارک ئەنتوان وێنکێشی
فەرەنسییە، هەروەها کڵاوێک کە لە بۆنەی سەردانیکردنی ماکرۆندا بەکاریهێناوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، زیادکردنی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی کەلوپەلەکانی
میلانیا لە ٢٥٠ هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات و بڕیارە بەشێک لە قازانجەکەی بۆ دابینکردنی
پێداویستیی تەکنەلۆژی بۆ منداڵانی دایەنگەکان تەرخانبکرێت.