پۆلیسی ئیتاڵیا دەستگیرکردنی گەورە مافیایەکی ئیتاڵی لەناوخۆی ئیتاڵیا راگەیاند، کە ماوەی ٢٠ ساڵە خۆی لە هێزەکانی پۆلیس شاردووەتەوە و بەهۆی نەخشەی گوگڵەوە دۆزراوەتەوە.
پۆلیسی ئیتاڵیا باسیان لەوەکردووە، "ئەو کەسەی دەستگیریان کردووە گیواچینۆ گامینۆ بووە کە بکوژ بووە و یەکێک بووە لەو کەسانەی کە یەکێک بووە لە تۆمەتبارە داواکراوەکان ئیتاڵیا."
ئەوەش هاتووە، تۆمەتبارەکە
لە شارۆچکەی گالاپاخاری نزیک شاری مەدرید دەستگیرکراوە و دەستنیشانکردنی شوێنەکەی لەڕێگەی
بەرنامەی
Google Street Viewـەوە بووە کە وێنەی دوو کەسی تۆمارکردووە لەبەردەم
فرۆشتگای میوەیەکدا گفتوگۆیان کردووە، دواتر پۆلیس گومانی لێ دەکەن گامینۆ بێت و بەمەبەستی
دڵنیابوونەوە لە ناسنامەکەی دەچن و دواتر دەزانن کە خۆیەتی و دەستگیری دەکەن.
لەوبارەیەشەوە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی زە گاردیان،
داواکاری گشتی پالێرمۆ فرانچیسکۆ لی فۆی وردەکارییەکانی پشتڕاست کردەوە و دەشڵێت،
"ئێمە دەمێک بوو سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بووین و نەخشەکان هاوکارییان کردین."
گامینۆ پاش ئەوەی هاوسەرگیری کردووەتەوە، ناوی خۆی گۆڕیوە
بۆ مانوێل و وەک شۆفێر کاری کردووە و خاوەنی دوکانی سەوزە و میوە بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پۆلیسی ناوچەکە چەندین جار لێکۆڵینەوە
و گەڕانی ئەنجامداوە لەبارەی گامینۆی تەمەن ٦١ ساڵەوە و گامینۆ لە ساڵی ٢٠١٤دا فەرمانی
دەستگیرکردنی لە تەواوی ئەوروپادا بۆ دەرچووە.