سەردێڕ:

پیاوان و ئافرەتان بەشێوەی جیاواز نەخۆشیەکانیان تووش دەبێت

PM:05:36:06/01/2022

5824 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە پیاو و ئافرەت دەکرێت نەخۆشی بە نیشانەی جیاواز بگرن، هەندێک لەم نەخۆشیانە بەشێوەی جیاواز دەتوانن کار لە هەردوو رەگەزەکە بکەن.


بۆیە ئەم نەخۆشییانەی کە باسیان دەکەین بەپێی ماڵپەڕی" "برایت ساید" بەشێوەی جیاواز کار لە ئافرەت و پیاوان دەکەن:

ئافرەتان نیشانەکانیان زووتر تیادا دەردەکەوێت وەک لە پیاوان بۆیە نەخۆشی زووتر کار لە پیاوان دەکات و ئەم هۆکارەشە ئافرەتان درێژتر دەژین.

وەرینی قژ:

پیاوان زووتر قژیان لەدەست دەدەن، کە دەچن بە تەمەندا وەک لە ئافرەتان، پیاوان بەشێوەیەک قژیان دەروات بۆ دواوە، هەروەها شێوەکەی وەک پەڵەیەکی کەچەڵ دەردەکەوێت، ئەمەش بۆیە ڕوودەدات کە تێسێسترۆنی پیاو کاریگەری زۆرتریان لەسەر قژیان هەیە.

پیاوان قژیان لە تەمەنی ٢٠ وە دەست بە هەڵوەرین دەکات بەڵام ئافرەیان لە ٥٠ یاخود ٦٠ ساڵییوە.

زیپکە:

ئافرەتان زۆرکات لەکاتی سوڕی مانگانەدا زیپکەیان لێ دروست دەبێت، رێژەی هۆرمۆنەکانیان تێک دەچێت. هەردوو رەگەز کە پێدەگەن ئەزموونی ئەمە دەکەن، بەڵام لەپیاواندا زیاتر دەمێنێتەوە.

جەڵتەی دەماغ:

ئافرەتان نزیکەی ٥٥ هەزار ئەوەندە زیاتر لە پیاوان تووشی دەبن، زیاتر ئافرەتان گیان لەدەست دەدەن هەموو ساڵێک، بەبەرورد بە پیاوان.

ئافرەتان نیشانەی زیاتری وەک خراپی هەناسەدان، سەرگێژخواردن، دڵ تێکهەڵهاتن، سکچوون و نزگەرە.

جەڵدەی دڵ:

ئافرەتان و پیاوان بەجۆرێک ئەزموونی فشاری سەر سنگ دەکەن وەک ئەوەی کە فیلێک لەسەر سنگیان دابنیشێت. بەڵام ئافرەتان جەڵدەی دڵ بەبێ هەستکردن بە پفشاری سنگ ئەزموونی دەکەن. لەبری ئەوە هەست بە پەستان یاخود ئازاری خوار سنگ ، بەسەختی هەناسەدان، گێژخواردن، بێهێزی دەکەن.

خەمۆکی و بێتاقەتی:

ئافرەتان زیاتر لە پیاوان ئەزموونی ئەمە دەکەن، چونکە ئافرەتان هەست بە هەندێک شت دەکەن پیاوان هەستی پێناکەن.

هەندێ جۆری خەمۆکی هەن کە تەنیا ئافرەت هەستی پێ دەکات.

بۆ نموونە؛ لەکاتی سک پڕی و سووری مانگانەدا.

ر.ئ














گەلەری