فڕۆکەیەکی ئێرانی بە ١١٠ سەرنشینەوە کە لە جۆری بیونج ٧٣٧ بووە و سەر بە کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێرانی بووە، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لەسەر شەقامێکی گشتی نیشتەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، فڕۆکەکە لە شاری مەشهەدی ئێرانەوە بەڕێکەوتبوو و رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ روویداوە و بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی بووە لە فڕۆکەکەدا.
هاوکات، رەزا جەحفەر
زادە وتەبێژی هێڵی ئاسمانی شارستانی ئێرانی رایگەیاند، فڕۆکەکە سەر بە کۆمپانیای
کاسبین بۆ فڕۆکەوانی شارستانی بووە و لە فڕۆکەخانەی مەشهەدەوە بەرەو فڕۆکەخانەی ئەسفەهان
بەڕێکەوتووە، بەڵام لە دەرەوی فڕۆکەخانەکە و لەسەر شەقامێکی گشتی نیشتووەتەوە.
رەزا جەعفەر زادە
وتیشی، ئەو فڕۆکەیەی توشی رووداوەکە بووە ١١٠ سەرنشینی تێدا بووە و وتیشی، سەرنشینێک
لەکاتی جێهێشتنی فڕۆکەکە و دوای نیشتنەوەی لەناکاو برینداربووە.