حکومەتی ئیمارات رایگەیاند، سبەی یەکەم هەینیییە کە دەوامی فەرمی دەبێت لە مێژووی وڵاتەکەدا و لە میانەی سیستمێکی کارکردنی نوێدا لە وڵاتەکەدا و رۆژانی پشووی هەفتەی گۆڕی بۆ شەممە و یەکشەممە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی ئیماڕات بڵاویکردەوە، کارمەندانی کەرتی حکومی سبەی دەوامی فەرمیان لە کاتژمێر ٧:٣٠ بەیانی دەستپێدەکات و تا کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆ.
بەگوێرەی
ئەو سیستمە نوێیەی کە ئیمارات رایگەیاندووە بۆ کاردکردن، رۆژانی دەوامی فەرمی لە وڵاتەکەدا کراوە بە چوار رۆژ و نیو لەهەفتەیەکدا کە لە رۆژی دووشەممەوە
بۆ پێنجشەممە دەبێت، لەگەڵ نیو رۆژی کارکردن لەهەینیدا.
هەروەک کاتی بە ئەنجام گەیاندنی
وتار و نوێژی هەینی مزگەوتەکانیشان دیاریکردووە، بەو پێیە دەبێت کاتژمێر ١:١٥ نیوەرۆ
وتاری هەینی دەستپێبکات.
ئامانجی دەسەڵاتدارانی ئیمارات
لەم سیستمە نوێیەی کارکردن ئەوەیە کە لایەنی ئابوری وڵات بەهێزتر بکەن و پێگە
ستراتیجییەکەی لە نەخشەی جیهاندا پتەوتر بکەن.
لە پێشتریشدا،
هەریەک لە تورکیا و مەغریب و تونس و پاکستان بڕیاریانداوە، کە رۆژانی شەممە و
یەکشەممان پشووی فەرمی بێت.