سەردێڕ:

دوایین زانیاری لەبارەی خۆپیشاندانەکانی کازاخستانەوە

PM:01:26:06/01/2022

5024 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو خۆپیشاندانە بەرفراوانەی کازاخستانی گرتووەتەوە، تەواوی گەشتە ئاسمانی و خزمەتگوزارییە بانکی و ئینتەرنێتییەکانی وڵاتەکە راگیراون و سەرۆکی وڵاتیش داوای یارمەتی لە هێزی سەربازی روسیا دەکات لە پێناو پاراستنی "سەقامگیری"ی وڵاتەکەی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەکان رایانگەیاند، تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی پایتەختی وڵاتەکەدا هەڵوەشاوەتەوە، کە هاوکاتە لەگەڵ راوەستانێکی کاتی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و بانک و بۆرسە، دەشڵێن، کازاخستان حاڵەتی لەناکاوی راگەیاندووە.

بەگوێرەی میدیاکان، لە ئێستادا بە شێوەیەکی کاتی کاروباری بانک و بۆرسە لە کازاخستاندا راوەستاوە، لە کاتێكدا وڵاتەکە کۆمەڵێک خۆپیشاندان بەخۆوە دەبینێت کە سەرەتا هۆکارەکەی بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆری نرخی غاز بوو بەڵام دواتر بەرفراوانتر بوو.

پاش فشار و داواکاری خۆپیشاندەران، قاسم جومارات توکاییف سەرۆکی کازاخستان، هەستا بە دروستکردنی لیژنەیەکی حکومی لەپێناو جێبەجێكردنی داواکاریی خۆپیشاندەران و کەمکردنەوەی نرخی غاز.

لەگەڵ بەرفراوانی زیاتری خۆپیشاندانەکاندا، سەرۆکی کازاخستان داوای یارمەتی لە روسیا و ئەنجومەنی ئاسایش کرد لە پێناو "پاراستن و سەقامگیری" وڵاتەکەی.













گەلەری