ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەهای دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێدا بەجێگیری مایەوە.
١٠٠ دۆلاریش بە
دوو ملیۆن و ٧٩٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھاکەی زیاتر
نزمبووەوە.
ھاوکات، ھەزار و ٢٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار،
بەمەش بەهاکەی بەراورد بەدوێنێ جێگیرە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.