سەردێڕ:

لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی پەلەوەر ئاگر کەوتەوە

PM:06:54:28/07/2021

2568 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی رانیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە نزیک گوندی توە سوران لە سنوری قەزای پشدەر لەناو کارگەیەکی بەرهەمهێنانی پەلەوەر ئاگر کەوتووەتەوە. دەشڵێت، "دوو کارمەندمان بەسوکی برینداربوون".


ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەکاتی لەحیمکردندا لەناو کارگەکە ئاگر کەوتووەتەوە و بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر مادەی نایلۆن و ئیسفەنج لەناو کارگەکەدا ئاگرەکە پەرەی سەندووە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەشێکی زۆری کارگەکە سووتاوە، بەڵام بەشێک لە کەلوپەلەکانی رزگارکراون. دەشڵێت، لەکاتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەدا دوو کارمەندی بەرگری شارستانی بە سوکی برینداربوو.

وتەبێژی بەرگری شارستانی رانیە باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە.












گەلەری