سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

AM:10:03:06/01/2022

6476 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی حەوت دۆلار دابەزیووە بۆ یەک ئۆنسە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٩٧ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٩٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا سێ ھەزار دینار دابەزیوە و بەمجۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٤ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٩ ھەزار دینارە.

لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.













گەلەری