هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق دەڵێت، پێنج موشەک لە دووری دوو کیلۆمەتر لە بنکەی عەین ئەسەدی پارێزگای ئەنبار کەوتووەنەتە خوارەوە.
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای کاتژمێر شەش و ٤٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ چەند هێزەێکی لە یاسا دەرچوو پێنج موشەکیان ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار کردووە.
باسی لەوەشکردووە، ئەو موشەکانە نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە دووری
بنکەکەوە کەوتوونەتە خوارەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆش، چوار موشەک ئاڕاستەی
بنکەی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی بەغدا کرا و رێکاری ئەمنی لە ناوچەکەدا گیرایە بەر.
بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی سه‌ربازی له دوای بنكه‌ی سه‌ربازی
به‌له‌د، به دووه‌م گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه له عێراق داده‌نرێت، کە ده‌كه‌وێته
ناوچه‌ی به‌غدادی له پارێزگای ئه‌نبار و نزیک روباری فورات، له ئێستاشدا هێزه‌كانی
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعشی تێدا جێگیركراوە.