سەردێڕ:

وێنە.. بۆ یەکەمجار ژنێک بووە فەرماندەی کەشتییەکی ئەتۆمی

PM:02:59:05/01/2022

4760 جار خوێندراوەتەوە

کاپتن ئامی باوێرشمیت، بووە یەکەم ژن کە لە مێژووی هێزی دەریایی ئەمریکادا سەرکردایەتی کەشتییەکی ناوەکیی بکات.


بەپێی راگەیەندراوێکی هێزی دەریایی ئەمریکا، دوێنێ کەشتی ئەتۆمیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن لەژێر فەرماندەیی کاپتن ئامی باوێرشمیتدا لە سان دییگۆ لەنگەری گرت.

باوێرشمیت وەک یەکەم ژن ناوی چووە مێژووەوە بۆ سەرکردایەتیکردنی کەشتی ئەتۆمیی لە مێژووی هێزی دەریایی ئەمریکادا، رایگەیاند ''هیچ هەستێکی بەرپرسیاریی ئاسانتر نییە لەوەی بزانیت چاودێریی کردنی کەسانێکت پێ سپێردراوە کە هەڵبژێردراون بۆ پاراستنی گەلەکەمان، سوپاس کاپتن سلاوتەر بۆ رادەستکردنی باشترین کەشتی کەشتیەگەلەکە''.

ئامی باوێرشمیت؛ لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تا ٢٠١٩ وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ئەبراهام لینکۆڵن کاری کردووە لە رێوڕەسمێکدا لە مانگی ئابی ٢٠٢١دا، سەرکردایەتی لە کاپتن واڵت سلاوتەر وەرگرت.

Woman To Command Nuclear-Powered Aircraft Carrier For First Time - UNILAD

This Navy captain is now the first woman commanding a nuclear aircraft carrierMOAA - Navy Captain Makes History as First Woman to Command an Aircraft Carrier












گەلەری