سەردێڕ:

چوار موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرا

AM:10:32:05/01/2022

4396 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوار موشەک ئاڕاستەی بنکەی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی بەغدا کرا و لە ئێستادا رێکاری ئەمنی لەناوچەکەدا گیراوەتەبەر.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، چوار موشەکی جۆری "کاتیوشا" ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کراوە، ئاماژە بەوەشکراوە، موشەکەکان لە گەڕەکی "ئەلجیهاد"ی نزیک فڕۆکەخانەکەوە ئاراستەکراوە، بەبێ باسکردنی هیچ وردەکارییەکی تر.

لەو بارەوە، میدیا ناوخۆییەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو، "موشەکەکان لە نزیک بنکەی سەربازی "ڤیکتۆریا" کەوتوونەتە خوارەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە."

لەوبارەیەشەوە سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراقییەوە رایگەیاند، سیستمی بەرگریی بنکەکە شکستی بە هێرشێكەکە هێناوە.













گەلەری