سەردێڕ:

دوای چەند ھەفتەیەک بێھۆشبوونی لە نەخۆشخانە؛ ڤیاگرا چی لە توشبوویەکی کۆرۆنا کرد؟

PM:11:31:04/01/2022

56116 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشێک دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەی چەند هەفتەیەک لە نەخۆشخانە بێهۆشدەبێت، بەڵام دواتر بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر چاک دەبێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ژەمێکی لە "ڤیاگرا" پێدەدرێت.


بە گوێرەی رۆژنامەی "دەیلی مەیلی"ی بەریتانی، نەخۆشەکە پەرستارێکە بە ناوی مۆنیکا ئەلمیدا و تەمەنی ٣٧ ساڵ بووە، دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەی ٢٨ رۆژ لە نەخۆشخانە بێهۆشبووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەوەی مۆنیکا پێشتر ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە، بەڵام پاش توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و پاش هەفتەیەک لە توشبوونی خراوەتە بەشی چاودێری چڕ و دواتر چووەتە دۆخی بێهۆشییەوە.

لە ماوەیی بێهۆشییەکەیدا، پزیشکەکان بڕیاریانداوە ژەمێکی لە دەرمانی "ڤیاگرا" پێبدەن، وەک بەشێک لەو زنجیرە چارەسەرەی کە دانرابوو بۆی تاقیبکرێتەوە.

دواتر دەرکەوتووە، دەرمانەکە هۆکار بووە بۆ هاتوچۆی زیاتری خوێن لە تەواوی جەستەی نەخۆشەکە، لە رێگەی خاوکردنەوەی دیوارەکەنی مولولە خوێنبەرەکان، سەرەنجام بووەتە هۆی چاکبوونەوەی نەخۆشکە لە ماوەی تەنها هەفتەیەکدا.

مۆنیکا گرفتی هەناسەتەنگیشی هەبووە و هەردوو هەستی بۆن و تامی لەدەستداوە.

مۆنیکا چاکبوونەوەی وەک شتێکی سەرسوڕهێنەر دەبینێت و پاش چاکبوونەوەی باسی لەوەکردووە، " هێندە حاڵم خراپ بوو، دایک و باوکم بڕیاریان دابوو لە پورتوگالەوە بێن بۆ سەردانم تا ماڵئاواییم لێبکەن، بەڵام "ڤیاگرا" کاریگەرییەکی جاودوویی هەبوو و منی لەو بێهۆشییە رزگارکرد."

ڤیاگرا، ناوه‌ زانستییه‌كه‌ی "سیلدینافیل"ـه‌، ڤیاگرا؛ یەکێکە لەو دەرمانانەی بۆ زیادکردنی ئارەزووی سێکسی بەکاردێت، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەکارهێنانی کاریگەری لاوەکی لەسەر کەسەکان دەبێت و رەنگە گرفتی تەندروستی دیکە دروستبکات.

بۆ یه‌كه‌مجار ڤیاگرا له‌ ساڵی ١٩٩٦ بۆ نه‌خۆشییه‌كی دڵ به‌كارهات، به‌ڵام پزیشکەکان ئەوەیان بۆ دەرکەوت ده‌رمانهکە دەتوانێت کاریگەریی هەبێت بۆ گرفتی لاوازی سێکسی لە پیاواندا‌، دواتریش لە ساڵی ١٩٩٨ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ لاوازی سێكسی په‌سه‌ند كرا.

ڤیاگرا؛ بەشێوەیەک کاردەکات کە ناردنی خوێن بۆ جەستە بە گشتی و بۆ ئەندامی نێرینەی پیاوان بە تایبەتی؛ زیاد دەکات.













گەلەری