پسپۆڕێکی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایكرد، جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای وەک جۆرەکانی دیکە هەوکردنی قورس دروستناکات، بەڵام كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته هه‌یه.
عه‌بدی مه‌حمود پسپۆڕ له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌نووسیدا له ئۆفیسی جنێڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌ڕێوه‌چوو، دوایین توێژینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به ئۆمیكرۆن كه رێكخراوه‌كه‌یان ئه‌نجامی داوه، بۆ میدیاكان ئاشكرا كرد.
مه‌حمود رایگه‌یاند،
"جیاواز له جۆره‌كانی دیكه، ئه‌وه‌مان ده‌ستنیشان كردووه كه، ئۆمیكرۆن
كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته هه‌یه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه،
ئۆمیكرۆن هاوشێوه‌ی جۆره‌كانی دیكه‌ی ڤایرۆسه‌كه نابێته هۆی هه‌وكردنی قورس و ئه‌مه‌ش
له ئێستادا ده‌كرێت هه‌واڵێكی خۆش بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن پێویستیان به
راپۆرتی زۆرتره له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشییه‌كه.
باسی
لەوەشکردووە، "پێشتر خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا ناوه‌ندی جۆری ده‌لتای ڤایرۆسی كۆرۆنای
نوێ بوو. قورسه پێشبینی بكه‌ین جۆره نوێیه‌كه له چ ناوچه‌یه‌ك كاریگه‌ریی ده‌بێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش
كه ئایا پێویست ده‌كات ڤاكسینێكی جیاواز بۆ جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌م
بهێنرێت یان نا، عه‌بدی مه‌حمود رایگه‌یاند، "زه‌حمه‌ته پێشبینی بكرێت ئۆمیكرۆن
ئه‌مجاره به چ شێوازێك ده‌گۆڕێت. هه‌ربۆیه هێشتا زووه له‌وباره‌یه‌وه بڕیار بدرێت".
ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن
نوێترین گۆڕاوی کۆرۆنایە و لە ئەفریقای باشورەوە سەریهەڵدا، لێکۆڵەرانی ئەفریقای
باشوریش دەڵێن، هیچ بەڵگەیەک نییە ئۆمیکرۆن مەترسیدارتر بێت لە ڤایرۆسەکانی دیکە و
دەشڵێن، بڵاوبوونەوەی لەسەرخۆیە.
هاوکات پسپۆڕان
ئاماژە بەوە دەکەن، ڤاکسینی فایزەر بە رێژەیەکی زۆر بەرگریی دژی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن
دابیندەکات.
رۆژی ٢٦ی مانگی تشرینی
دووەمی ساڵی رابردوو، رێکخراوی تەندروستی جیهانی جۆرێکی نوێی "ڤایرۆسی کۆرۆنای
گۆڕاو"ی دەستنیشانکرد و بە "ئۆمیکرۆن" ناوزەندی کرد.
ڤایرۆسە نوێیەکەی
کۆرۆنا، ناوە پزیشکیەکەی بریتییە لە"B.1.1.529"، کە جۆرێکی دیکەی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە؛
کە ئەو ڤایرۆسە توانای گۆڕینی خۆی هەیە بەگوێرەی بارودۆخەکان کە ئەمەش بووەتە هۆی
نیگەرانی، چونکە بەگوێرەی وتەی زانایانی بواری پزیشکی، ئەو نیشانە و تایبەتمەندییانەی
کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیەتی، دەتوانێت ببێتە هۆی لاوازکردنی سیستەمی بەرگری جەستەی هەندێک
کەس.