ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەهای دۆلار بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ ٥٠ دینار دابەزیوە.
١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٨٣٥ ھەزار تمەنی
ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھاکەی بەراورد بە بەیانی کردنەوەی بازاڕ ٢٥
هەزار تمەن دابەزیوە.
ھاوکات، ھەزار و
٢٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە، بەمەش بەهاکەی بەراورد بە دوێنێ ٦٠ لیرە
بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو،
حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨
ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە
١٩٩ ھەزار دینارە.