سەردێڕ:

بەهای پشکەکانی کۆمپانیای ئەپڵ سێ تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاند

PM:03:59:04/01/2022

3180 جار خوێندراوەتەوە

بەهای پشکەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە دەستپێکی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ٢٠٢٠ەوە تا ئێستا زیاتر لە سێ هێندە زیادیکردووە و سێ تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاند.


لە بۆرسەی جیهانیدا، کۆمپانیای ئەپڵ بووە یەکەم کۆمپانیا لەسەر ئاستی جیهان و بەهای پشکەکانی سێ تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاند.

زیادبوونی داهاتی ئەپڵ بەجۆرێکە، کە لە رۆژی دووشەممەوە بەهای پشکی کۆمپانیای ئەپڵ بە رێژەی ٣٪ بەرزبووەتەوە.

لە دوای کۆمپانیای ئەپڵ، کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی دێت کە بەهای پشکەکانی دوو تریلیۆن و ٥٠٠ ملیار دۆلارە، لە پلەی سێیەمیشدا کۆمپانیای گوگڵ دێت کە بەهای پشکەکانی یەک ترلیۆن و ٩٠٠ ملیار دۆلارە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆمپانیای ئەپڵ یەکەم جار لە دووی ئابی ٢٠١٨دا، بەهای پشکەکانی گەیشتە یەک تریلیۆن دۆلار و دواتریش لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠دا، گەیشتە دوو تریلیۆن دۆلار.













گەلەری