سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا دابەزی

AM:09:57:04/01/2022

18448 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٠٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢٠ دۆلار دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٨ دۆلار و دوو سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٨ ھەزار و ١٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش یەک گرام نرخەکەی ٦٤ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ٦٤٥ دۆلار دابەزیوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا دوو ھەزار دینار دابەزیوە و بەمجۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٢ ھەزار دینارە.

لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.













گەلەری