سەردێڕ:

بڕیارە سبەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەدر جارێکی دیکە کۆببنەوە

AM:12:01:04/01/2022

2920 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان جارێکی دیکە لەگەڵ سەدر کۆببنەوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیش دەڵێن بڕیاری یەکلاکەرەوە لە کۆبوونەوەکەدا دەدرێت.


حسێن عامری، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە میدیا عێراقیەکانی رایگەیاند، سبەی چوارشەممە كۆبوونەوەیەكی گرنگ ‏لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکرێت.

ئەو سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبونەوەکە پێش وادەی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە و پرسی گەورەترین ‏كوتلەی پەرلەمانی باسی سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر رەوتی سەدر چوارچێوەی هەماهەنگی دوو كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، سەدر لە دوای کۆبونەوەکان، حکومەتی تەوافقی رەتکردووەتەوە جەختی لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی کردوەتەوە.

چوارچێوەی ھەماھەنگی ھەریەک لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانیی فەتح، هاوپەیمانى پەیمانى نیشتمانى، بزوتنەوەی عەتا، بزوتنەوەی حقوق و پارتی فەزیلە لەخۆدەگرێت.

‏بڕیارە ٩ی ئەم مانگە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی وەک بەتەمەنترین ئەندامی ئەم خولەی پەرلەمان بەڕێوە بچێت.













گەلەری