سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دوو ورچ دەچنە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە

PM:04:00:03/01/2022

14516 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەک، دوو ورچی بچووک دەچنە ناوئۆتۆمبێلێکەوە کە لە یەکێک لە شەقامەکانی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا راگیرابوو.


بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، ورچەکان توانیویانە بچنە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە و بۆ چەند خولەکێک خۆیان قفڵکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دوای چەند خولەکێک ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس نزیک دەبێتەوە لە ورچەکان بە مەبەستی دوورخستنەوەیان بەڵام نەیتوانیوە لە ئۆتۆمبێلەکەی دووربخاتەوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، ورچەکان رووناکی ئۆتۆمبێلەکە هەڵدەکات و دەرگاکان دادەخات و دەست دەخاتە سەر هۆڕنەکەی و ئەوەش سەرنجی دانیشتوانی ناوچەکەی راکێشابوو.

دواتر پۆلیسی ناوچەکە توانیان سەرکەوتووبن لە دوورخستنەوەی ورچەکان لە ئۆتۆمبێلەکە و گێڕانەوەی بۆلای دایکی.














گەلەری