سەردێڕ:

کۆنگرێسی ئەمەریکا پرۆژە یاسایەکی لە بارەی ئیسلامۆفۆبیا لە جیھاندا دەرکرد

PM:12:10:03/01/2022

7092 جار خوێندراوەتەوە

کۆنگرێسی ئەمریکا بەزۆرینەی سادە پڕۆژە یاسای "دژایەتی ئیسلامۆفۆبیا لە جیھاندا"ی دەرکرد.


کۆنگرێسی ئەمەریکا، بە زۆرینەیەکی سادە، ۲۱۹ دەنگی بەڵێ بەرامبەر ۲۱۲ دەنگی ناڕازی، پرۆژە یاسایەکی تێپەڕاند، کە بەنیازە لە رێگەی ئەو یاسایەوە دژایەتی ئیسلامۆفۆبیا بکات لەجیھاندا.
بە گوێرەی پرۆژە یاساکە، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نوسینگەیەکی تایبەت دەکرێتەوە بۆ چاودێریکردن و دژایەتی کردنی تیۆری "ئیسلامۆفۆبیا" لەجیھاندا.
مەبەست لە پرۆژە یاساکە، چارەسەرکردن و و رێگریکردنە لە زیادبونی رێژەی دیاردەی "ئیسلامۆفۆبیا"  لە ئەمەریکا و جیھاندا.
پرۆژە یاساکە لە کۆنگرێس تێپەێندراوە، بەڵام پێش ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێویستە ئەنجومەنی پیران رەزامەندی لەسەر بدات و دواتریش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا واژۆی لەسەر بکات.
کۆری بوکەر، سیناتۆری ئەمەریکی لە فراکسیۆنی دیموکراتەکان سەبارەت بە پرۆژە یاساکە رایگەیاند، "لە ساڵانی رابوردوودا دیاردەی ئیسلامۆفۆبیا بەشێوەیەکی بەرچاو لەئەمەریکا و جیھاندا بەرزبووەتەوە کە کە بووەتە جێگەی نیگەرانیمان" 
دەشڵێت،  ئەم دیاردەیە مەترسی لەسەر ئازادی ئاینی و خۆشگوزەرانی و ژیانی موسڵمانان دروست دەکات.
بین کاردین سیناتۆر لە فراکسیۆنی دیموکراتەکان سەبارەت بە پرۆژە یاسا کە ئاماژەی بەوەدا، "ئەم یاسایە دەبێتە ھۆی زیاترکردنی بەرپرسیارێتیمان بەرانبەر ئازادی ئاینی و پاراستنی زیاتری مافەکانی موسڵمانان لەھەموو شوێنێک".
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ئەمریکا و خۆرئاوا دیاردەی  ترس لە ئیسلام "ئیسلامۆفۆبیا"  رق لێبوونەوە و ترس لە ئیسلامی بڵاوکردووەتەوە و ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی چەندین گروپ لە دژی رەوەندی موسڵمان دروستببن و ھەندێجار گرژی و ناکۆکییەکان تا ئاستی پەلاماردان بەرەوپێشدەچن، بە تایبەتی دوای ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر و دەرکەوتنی گروپە چەکدارەکانی وەک ئەلقاعیدە و داعش و ھاوشێوەکانی لە جیھاندا.












گەلەری