PM:08:32:02/01/2022
5436 جار خوێندراوەتەوە
ناوەندی بومەلەرزەزانی چین رایگەیاند، بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی ٥.٥ پلەی رێختەر، لە باشوری رۆژئاوای وڵاتەکەی داوەو و بەهۆیەوە نزیکی ١٥ کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ ناوەندی بومەلەرزەزانی چین لە راگەیندراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، بومەلەرزەیەکیان تۆمار کردووە لە شاری "لیچیانگ"ی ناوچەی "یۆن نان" سەر بە باشوری رۆژئاوای وڵاتەکە، کە گوڕەکەی پێنج پۆینت پێنج پلەی رێختەر بووە.
هەروەک دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە ئاماژەیان بەوەداوە، بەهۆی
بومەلەرزەکەوە نزیکەی ١٥ کەس برینداربوون، بەڵام هەندێک سەرچاوەش ئاماژە بەوەدەکەن، کە زیاتر لە ٢٠ کەس برینداربوون.
میدیاکانیش باسیان لەوەکردووە، تاوەکو ئێستا زیانە ماددییەکانی
بومەلەرزەکە بە تەواوی نەزانراوە و تیمەکانیان لە ئامادەباشیدان و هاوکاری
هاوڵاتیانی زیانلێکەوتوو دەکەن.