سەردێڕ:

پەیوەندییەکانی نێوان ئۆکرانیا و روسیا ئاڵۆزتربوون

PM:07:05:01/01/2022

19908 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو گرژییانەی لە نێوان سوپای ئەو وڵاتە و ئەندامانی کۆمەڵەی لایەنگرانی روسیا، لە خۆرھەڵاتی روسیا سەربازێکی ھێزەکانیان بەدەستی ئەو کۆمەڵەیە کوژرا.


ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئۆکرانیا لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، یەکێک لە سەربازەکانی بەدەستی ئەندامانی کۆمەڵەی جوداخوازی لایەنگرانی روسیا لە رۆژھەڵاتی ئۆکرانیا کوژرا.
دەشڵێت، "روسیا تۆمەتبارە بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی دارایی و سەربازری بۆ کۆمەڵە لێکترازاوەکە"، ھاوکات، مۆسکۆ ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە.
بەمەش لە ئێستادا ناکۆکی نێوان روسیا و ئۆکرانیتا گەیشتووەتە لوتکە و زەنگی ھەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە لێدەدات.
لەلایەن خۆیەوە، مۆسکۆ ھەر مەبەستێک رەتدەکاتەوە کە ھەیبێت لە ئەگەری ئەو داگیرکارییە و دەڵێت؛ "ئەوانە ھەمووی ھەوڵدانە بۆ توڕەکردنمان لە لایەن "کییف" و یەکێتی باکوری ئەتڵەسیی"ناتۆ"، کە داواکارە لە روسیا بەرفراوانی نەکات لە کۆمارە سۆڤێتییەکانی پێشوودا".
ھەروەھا، بریارە لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی نێوان روسیا و ئەمریکا لێکۆڵینەوە بکرێت، کە بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدابەڕێوەبچێت.
ھەر لەو بارەوە، بریارە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیادا ئەنجامبدات.
لەلایەن خۆشییەوە، لە کاتی پێشکەشکردنی وتەرەکەیدا بۆ ئۆکرانییەکان بە بۆنەی ھاتنی ساڵی نوێوە، ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی دڵنییادا لە کۆتاییھاتنی جەنگ لە رۆژھەڵاتدا و وتی: "ئەوە ئەمانجی سەرەکییەتی."
ئەمە یەکەم سەربازی ئۆکرانیە لە ئەنجامی ئەو ناکۆکیانەی لە ماوەی رابردوودا حکومەتەکەی لەگەڵ رروسیادا دروستبووە  کە دەکوژرێت، لە کاتێکدا لە مانگی رابردووەوە ھەردوولا گەڕانەوە بۆ رێکەوتێک رێگە بگرێت لە ئەگەری ھەڵگیرسانی شەڕ لە نێوانیاندا. رێکەوتنێک بۆ ململانێیەکی دریژخایەن کە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە دەستیپێکردبوو و بەھۆیەوە ١٣ ھەزار کەس کوژراو و برینداربوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، بۆ  ماوەی زیاتر لە مانگێکە رۆژئاوا، روسیا تۆمەتبار دەکات بەوەی کە دەیان ھەزار سەربازی نزیک سنووری ئۆکرانیای کۆکردۆتەوە بە  مەبەستی ئەگەرێکی داگیرکردنی "کییف".












گەلەری