سەردێڕ:

چین چەند وێنەیەکی نوێی جەمسەری باکوری مەریخی بڵاوکردەوە

PM:06:12:01/01/2022

7356 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی بۆشایی ئاسمانی نیشتیمانی چین لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا چوار وێنەی نوێی جەمسەری باکوری ھەسارەی مەریخی بڵاوکردەوە کە لە رێگەی گالیسکەی Tianwen1ەوە چرکێنراوون.


ئەمڕۆ شەممە، لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا ئیدارەی بۆشایی ئاسمانی نیشتیمانی چین نوێترین وێنەی جەمسەری باکوری ھەسارەی مەریخی بڵاوکردەوە کە رێگەی گالیسکەی Tianwen1 چرکێنرابوون.
رۆژنامەی چاینا دەیلی بڵاویکردەوە، ئەم چوار وێنەیە یەکەم وێنەی رەنگاوڕەنگن کە بەشێوەیەکی تەواوەتی چرکێنراون و لەکاتی سوڕانەوەی گالیسکەی Tianwen 1 بەدەوری ھەسارەی سوردا چرکاندویەتی.
دەشڵێت، وێنەکان بەشی جەمسەری باکور و پێدەشتی ھەسارەی مەریخ دەردەخەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، وێنەکان لە دوری سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کلیۆمەتر لە زەوییەوە بە ٢٠ خولەک گەیشتوونەتە بنکەی بۆشایی ئاسمانی چین لەسەر زەوی.
 ئەمە لەکاتیکدایە، لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٠  گالیسکەی Tianwen 1 لە وێسگتەی "فنتسان"ی بۆشایی ئاسمان لە ناوچەی ھاینان ھەڵدراو و رەوانەی ھەسارەی مەریخ کرا. گالیسکەکە بەناوی شاعیرێکی کۆنی چینیەوە ناونراوە  دووری ٤٧٥ ملیۆن کیلۆمەتری بڕیوە و ئەرکی سەرەکی گالیسکەکە گواستنەوەی زانیارییە لە بارەی ھەسارەی سورەوە بۆ سەر زەوی. لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ەوە گالیسکەکە شانبەشانی گالیسکەی چھورونجی چینییەوە لەسەر ھەسارەی مەریخ دەستیان بە ئەنجامدانی ئەرکەکانییان کردووە.














گەلەری