سەردێڕ:

تەندروستی جیهانی: گەشبینین بە کۆتاییهاتنی کۆرۆنا لە ٢٠٢٢دا

PM:02:05:01/01/2022

4412 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی گەشبینی خۆی راگەیاند سەبارەت بە سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا لە ساڵی ٢٠٢٢دا و داوایکرد هاوڵاتییان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.


تێدرۆس ئەدهانۆم سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە میانەی وتارێکیدا لە ساڵی نوێدا هۆشداریدا سەبارەت بە گرنگی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە پێناو بنەبڕکردنی کۆرۆنا و داوای لە دەسەڵاتدارانی وڵاتانی جیهان کرد کە نابێت ڤاکسینەکە قۆرخ بکەن و بۆ دواتر هەڵیبگرن.

تێدرۆس ئەدهانۆم خۆشحاڵی خۆی رایگەیاند، بەوەی لە ئێستادا زۆر رێکار هەیە کە دەتوانن بیگرنەبەر لەپێناو مامەڵەکردنێکی دروست لەگەڵ کۆرۆنادا.

باسی لەوەشکردووە، نیگەرانیشن لەوەی تێکڕای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا وەک پێویست نییە، لەکاتێكدا زۆرینەی دانیشتوانی ئەوروپا و ئەمریکا گوژمەی یەکەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، بەڵام ئامانجی رێکخراوەکە بریتییە لە وەرگرتنی تەواوی گوژمەکانی ڤاکسین.

بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی تەندروستی جیهانی، ئامانجیانە تاوەکو مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ نزیکەی ٧٠٪ی دانیشتوان بە ڤاکسینی کۆرۆنا خۆیان بکوتن بۆ کۆتای هێنان بە پەتاکە.













گەلەری